ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق داواكاریه‌كى نوێ ئاراسته‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌كات
  2024-04-16       312       

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق پێداگرە لەسەر كۆتاییهێنان بەهۆكاری كێشەكانی لەگەڵ توركیاو سەردانەكەی ئەردۆغانیش بۆ عێراق پەیوەندییەكانی بەغداو ئەنكەرە دەباتە ئاستێكی نوێ‌، ده‌شڵێت:"دەبێت گروپە چەكدارەكان بەزوترینكات چەكەكانیان دابنێن".

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سەردانەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق بەكۆمەڵێك لێكگەیشتنی گرنگ لەچوارچێوەی پەیوەندی ستراتیژی‌و هاوبەشیی‌و گواستنەوەو وزەو ئاسایش‌و ئابوری‌و هاوكاری پیاوانی خاوەنكاری هەردولا كۆتایی دێت".

ده‌شڵێت:"سەرۆك وەزیرانی عێراق بایەخێكی گرنگیداوە بەدۆسیەی ئاوو لیژنەی باڵای بۆ پێكهێنراوە لەنێوان بەغداو ئەنكەرە، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو دۆسیەیە".

به‌وته‌ى ئه‌عره‌جى، "كۆماری ئیسلامی ئێران داوا لەعێراق دەكات ڕێككەوتنی ساڵی (1975) چالاك بكات كە لەئێستادا پێگەیشتوەو باشەو هاوپێچی (ج) لەگەڵدایەو پشكی ئاویی نێوان هەردوو وڵات چارەسەردەكات".

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى عێراق بۆ ڕۆژنامه‌ى سه‌باحى فه‌رمى وتویه‌تى:"سەردانەكەی ئەردۆغان گواستنەوەیەكی جۆری دەبێت لەئاستی پەیوەندیی‌و لێگەیشتن‌و هاوكاریی لەنێوان هەردوو وڵات، بەتایبەت كە عێراق پەرۆشە بۆ كۆتایهێنان بەهۆكاری ناكۆكییەكان، لەوانە چارەسەركردنی پرسی گروپە چەكدارەكان، ئەندامانی ئەو گروپانە دەبێت چەكەكانیان دابنێن‌و كۆتایی بەو دۆخە بهێنن بەزوترینكات".

ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌، "عێراق هەوڵی سەقامگیریی سیاسی هەمیشەیی دەدات، ئەوەش دەرفەتی تەواو بۆ حكومەت دەڕەخسێنێت بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی".

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، بڕیاڕوایه‌ ئەردۆغان لەهەفتەی كۆتایی ئەم مانگەدا، سەردانی بەغدا بكات، ئەوەش بەیەكەم سەردان دادەنرێت لەماوەی (12) ساڵی ڕابردودا.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×