دەرماڵەیەکی نوێ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت
  2024-04-16       412       

لەسەر بنەمای هاوتاکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق، مووچە و سەرجەم دەرماڵەکانی هێزی پێشمەرگە هاوتای هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێت، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرماڵەیەکی نوێ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرج بکرێت.

 دوای چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا، وەزیری پێشمەرگە داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، دوای چارەسەربوونی کێشەی هاتنی مووچەی پێشمەرگە لەلایەن عێراق، بەپێی ڕێنمایی ژمارە 21ـی ساڵی 2008 ئاماژە پێکراو، دەست بە خەرجکردنی دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ پێشمەرگە، گشت ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت. 

 لە وەزارەتی پێشمەرگە چوار جۆری دەرماڵە هەیە؛ خێزان و منداڵ، مەترسی، خواردن و بڕوانامە، بەڵام زیاتر لە 30 ساڵە دەرماڵەی بڕوانامە خەرج نەکراوە، ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەکات دەرماڵەکە خەرج بکرێت. 

وەزارەتی پێشمەرگە لە 30 لیوای هاوبەش و نزیکەی 60 هەزار پێشمەرگە پێکهاتووە و بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، ئەمە جگە لە یەکەکانی حەفتا و هەشتا کە داواکراوە ئەوانیش بگرێتەوە.

 دەرماڵەی بڕوانامە لە ڕێژەی مووچەی بنەڕەتی زیاد بکرێت بەمشێوەیە دیاری کراوە:-

- دکتۆرا: 100%
- ماستەر: 75%
- بەکالۆریۆس: 45%
- دیبلۆم: 35%
-ئامادەیی 25% 
- سەرەتایی و ناوەندی: 15%
دەرماڵەی پایە بەمشێوەیە:
- بەڕێوەبەر: 25%
- بەرپرسی بەش: 20%
- بەرپرسی هۆبە: 15%

مووچەی بنەڕەتی هێزی پێشمەرگە لە 140 هەزارەوە دەستپێدەکات تاوەکو ملیۆنێک و 148 هەزار دینار بەپێی پلەبەندی سەربازی، زیادەکەش لە %15 بۆ %100 دەبێت بەپێی پلە و بڕوانامە.

دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوشێوەی یەکتر خەرج بکات، بۆیە ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە بدات، دواتر بەمەبەستی خەرجکردنی لەگەڵ لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت، هاوشێوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچەی وانەبێژان.

لە نووسراوێکدا ئەمینداری گشتیی وەزارەی پێشمەرگە  داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکە و هاوتاکردنی مووچە و دەرماڵەی سەرجەم هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی بە هەردوو یەکەی حەفتا و هەشتا کردووە هاوشێوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق

 

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×