دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کاندیدێکی بەرەی گەل لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای بەردەڕەش بە سەیارە لە ماتۆرسکیلێک دەدات و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانلەدەستدەدات ، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.
شەوی رابردوو، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری قەزای بەردەڕەش لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كامری) و ماتۆڕسكیلێك ڕووی دا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بە ناوی عەبدوڵا نەجم گیانی لەدەست دا، كەسێكی دیكەش بریندارە ، هەردوو گەنجەکە، خەڵكی كۆمەڵگەی (بشیریان)ی سەر بە ناحیەی كەلەكی سەر بە قەزای بەردەڕەشن.
لەم بارەیەوە زکری زێباری نزیک لە لیستی بەرەی گەل، ئەمڕۆ سێشەممە لهبارهی وردەکاری ڕوداوەکە وتی، " مەهدی ساڵح کاندیدی بەرەی گەل لە قەزای بەردەڕەش لە کاتێکدا بەڕێوەبووە بۆ ماڵەوە لە قەزای بەردەڕەش، توشی ڕوداوێکی هاتوچۆ بووە و دوای ڕوداوەکەش خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە."
وتیشی، "ئەو کاندیدە لە کاتی ڕۆشتنەوە بۆ ماڵەوە دوو ماتۆرسکیل لە پێش سەیارەکەیەوە پێشبڕکێیان کردووە دوای ئەوەی یەکێکیان بە ناوی عەبدوڵا نەجم ماتۆرسکیلەکەی وەرگەڕاوەو کەوتۆتە ژێر سەیارەکەی ئەو کاندیدەی بەرەی گەلەوە گیانی لەدەستداوە."