بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، سزاو ڕێکاری زیاتر دژی ئێران لەماوەی داهاتودا دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، دهشڵێت:"من داوادەکەم کارەکانی تایبەت بەفراوانکردنی سزاکانی سەر ئێران دەستپێبکات".
جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئهوروپا ڕاشیگەیاند، سەپاندنی سزاکانیان بەسەر ئێراندا، بەهەماهەنگی وڵاتانی ئەوروپاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.
ئەو دەڵێت:"دوای کۆبونەوەمان، ئێمەو هاوبەشەکانمان لەناوچەکەدا لەگەڵ هەندێ وڵاتی دیکە پرۆژەی فراوانکردنی سزاو ڕێکارەکانمان دژی ئێران دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوەو ڕێکاری توند دژی ئەو وڵاتە دەگرینەبەر".
هەروەها وتیشی:"من داوادەکەم کارەکانی تایبەت بەفراوانکردنی سزاکانی سەر ئێران دەستپێبکات".
جۆزیپ بۆڕێل دەشڵێت:"ئێمە جارێکی دیکە سزاکانمان بەسەر ڕوسیاو ئێراندا هەڵدەسهنگێنینەوە، هەروەها جگە لەناردنی درۆن، سزا بەسەر هەر لایەنێکیشدا بسەپێنین کە هاوکاریی موشەکی ڕوسیا دەکات".
ئێران هێرشێکی بەرفراوانی بەموشەکو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لەدیمەشق لەیهكى ئهم مانگه کە لەئەنجامدا ژمارەیەک ئەفسەری پلە باڵای سوپای باسدارانی ئێرانی کوژران.