له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی لەدیداردا لەگەڵ رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند "کۆماری ئیسلامی نەبوایە کەس نەیدەزانی جوڵانەوەی کورد چ چارەنوسێکی دەبوو".
ئاوێنە: ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران ئه‌مرۆ له تاران به نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بینی، پێی وت:" رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی زایۆنییه‌كان و نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی (به دژه شۆڕشه‌كان ناوی هێناون) هه‌رێمی كوردستان دژ به ئێران به‌كاربهێنن.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئێران، له‌م دیداره‌دا، سه‌رۆكی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هیچ كۆسپێك له‌به‌رده‌م فراوانكردنی هاوكاری ئابوری و بازرگانی له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان نییه‌و سنوره دورودرێژه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌كو ده‌رفه‌تێكی گرنگ ته‌ماشا ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌ڵام ئاسایش بنه‌مای پێویستی هه‌رجۆره هاوكاریی و په‌ره‌پێدانی مامه‌ڵه‌كردنه.
ئیبراهیم ڕەئیسی دەشڵێت "ئێمه له نیازپاكی و دۆستایه‌تی برایانی عێراقی و كوردی خۆمان دڵنیاین، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی رق و كینه‌ی دوژمنان له‌وانه رژێمی زایۆنی دژ به گه‌لی ئێران، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه له حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به ره‌هایی رێگری له هه‌ر جۆره خراپ به‌كارهێنانێكی خاكه‌كه‌یان بكه‌ن له‌لایه‌ن دوژمنی زایۆنی و ئه‌ندامانی دژه شۆڕش".
نێچیرڤان بارزانی له وه‌ڵامی سه‌رۆك كۆماری ئێران‌دا باسی له‌وه كردووه كه مه‌رزه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می كۆرۆناشدا دانه‌خراون و ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان له ئێران هه‌یه پاڵپشتیان بكات له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق و بنیادنانی وڵاتێكی ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو.
نێچیرڤان بارزانی وتویه‌تی" په‌یوه‌ندییه‌كانی رابردوومان جێگای شانازین و هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و باشتر دروست بكه‌ین".