دڵشاد عومەر: ئەگەر موزایەدەی سیاسی رێگر نەبێت، وانەبێژانە دادەمەزرێن
  2024-05-06       168       

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناوی تەواوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی بەغدا كراوە، ئەگەر موزایەدەی سیاسی رێگر نەبێت بەگرێبەست یان بەهەمیشەیی دادەمەزرێن.

ئاوێنە: دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەر ئامادەكردنی لیستی موچە مانگی (2024/5) و پەلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان بە میدیای رەسمی گۆڕانی وت، بۆ ئەم مانگە بە دو شێوە لیست ئامادەكراوە كە یەكێكیان وەك مانگەكانی پێشوە و لیستەكەی دیكەش بەپلە بەرزكردنەوەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە.

سەبارەت بەپڕكردنەوەی فۆڕم و دروستكردنی ئەژماری بانكی لە پڕۆژەی "هەژماری من" وتیشی: لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی دارایی و پەروەردەوە نوسراومان بۆ هاتوە كە تیایدا داوای كردوە  فەرمانبەران و مامۆستایان هەژماری من پڕبكەنەوە، بەڵام فشارمان لە مامۆستایان نەكردوە بۆ پڕكردنەوەی "هەژمار من" و مامۆستایان ئازادن لە پڕكردنەوە یان رەتكردنەوەی.

لەسەر  چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغدا كراوە، لە سنوری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی  سلێمانی شەش هەزار و (308) مامۆستای دانەمەزراومان هەیە، ئەگەر موزایەدەی سیاسی رێگر نەبێت دەتوانرێت بەگرێبەست یان هەمیشەیی دابمەزرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×