نێچيرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانی كۆبونەوەیدا لەگەڵ ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا و بۆ هيچ لايه‌نێك نابێته هه‌ڕه‌شه.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له تاران له‌گه‌ڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران، كۆبونه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"هه‌ردولا جه‌ختيان له هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردو وڵات له‌پێناو ئارامى و ئاسايشدا كرده‌وه و هاوڕا بون له‌سه‌ر گرنگيى ڕێگرتن له په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان و به‌دورگرتنى ناوچه‌كه له پشێويى زياتر."
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌حمه‌ديان به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق به هه‌رێمى كورستانه‌وه ده‌ربڕى و نێچيرڤان بارزانيش دوپاتى كرده‌وه كه "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا و بۆ هيچ لايه‌نێك نابێته هه‌ڕه‌شه."