دوو لیوای هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دروستکرا
  2024-05-07       217       

رۆژنامەی دەستوور نووسیویەتی، بەغدا و هەرێم لەسەر دروستكردنی 2 لیوای هاوبەش لەنێوان هێزە عێراقییەكان و پێشمەرگە ڕێككەوتوون 

ئەمرۆ سێشەممە 7ی ئایاری ساڵی 2024 رۆژنامەی دەستوور نووسیویەتی، تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق دروستکردنى دوو لیواى هاوبەش لەنێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە راگەیاند،

ئاماژەی بەوەشدا، دروستكردنی ئەو دوو لیوایە لە ئەنجامى تێگەیشتنى وەزارەتى پێشمەرگەو بەرگریی ناوەنددا بووە

ئەوەشی خستەڕوو، بەمنزیکانە یەکەکانیان لەو شوێنانە نیشتەجێ دەکرێن کە جێگەى بایەخى هەردوولان و بەزووترین کات پاسەوانى سنوورەکانیان دەکەوێتە ئەستۆ، خاڵی پشکنینى هاوبەشیش دادەنێن و کە ئەو دوو لیوایە راهێنانیان دەستپێکردووە و مووچەیان وەرگرتووە و راستەوخۆ لەژێر فەرمانى سەرۆک ئەرکانى سوپاى عێراقدا دەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×