فەرماندەیەکی ئێران: زلهێزەکان دەیانەوێت عێراق کۆنتڕۆڵبکەن
  2024-05-07       195       

فەرماندەیەکی سەربازی ئێران رایگەیاند، وڵاتانی زلهێز دەیانەوێت عێراق، ئێران و سوریا لە ژێردەستی خۆیاندا بێت، بۆیە پێویستە هەمو دەرگایەک بە روی داگیرکاریدا دابخرێت "چونکە ئێرە ناوچەی ئێمەیە."

حسێن سەلامی فەرماندە لە سوپای پاسدارانی ئێران لە چلەی ماتەمینی کوژرانی حەوت راوێژکاری سەربازی ئێران لە دیمەشق رایگەیاند، سنورێک هەیە وڵاتانی ئیسلامی جیادەکاتەوە، بەڵام ئەو سنورە هەرگیز نابێت بە جیاکەرەوەی ئەو وڵاتانە لە سیاسەتی بنیادنان.

حسێن سەلامی ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی زلهێزی وەک ئەمریکا باکیان بە سنورەکان نییە لە داگیرکردنی جیهانی ئیسلامی، وڵاتانی زلهێز دەیانەوێت ئێران، عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن لە ژێردەستی خۆیاندا بێت.

ئەوەشی خستەڕو، ئەگەر دوژمن خاکی ئیسلامییەکان داگیربکات، ئەو هەوڵی داگیرکردنی خاکی دیکەش دەدات، بۆیە پێویستە هەمو رێگاکانیان لەسەر دابخرێت، "چونکە ئەمە ناوچەی ئێمەیە."

رۆژی 1ی مانگی (نیسان/4) کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە بەئامانجگیرا، بەهۆی ئەو هێرشەوە حەوت راوێژکاری سەربازی ئێران کوژران لە ناویاندا محەمەد رەزا زاهدی لێپرسراوی هەواڵگری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×