لە كۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لە چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست دەدرێت
  2024-05-07       175       

كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم دەڵێت، لە كۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست دەدرێت.

ئاوێنە: کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، بە میدیای رەسمی گۆڕانی وت، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەبێت لە دامەزراوەکانی حكومەتی هەرێم.

بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەی خۆی لەبارەی چەند تەوەرێك سازبدات.

 ئەوەش لەكاتێكدایە كە نزیکەی (30) هەزار فەرمانبەر لە وەزارات و فەرمانگە جیاوازەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەی گرێبەست دامەزراون و چەندینجار داوایان كردوە كە راژەكەیان بۆ بكرێت بەهەمیشەیی.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×