نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لە كۆبونەوەیەكدا جەخت لە گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دەكەنەوە "بۆ پاراستنى ئاسايش و ئاراميى سنوره‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان."
ئاوێنە: پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبوه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێرانيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منيدا تاوتوێ كرد. هه‌ردولا جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و ئاراميى سنوره‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان له هه‌رلايه‌كه‌وه بێت."
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕو پێكدادانيان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ كرد‌و له‌مباره‌يه‌وه "هه‌ردولا هاواڕ بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ هه‌موان له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگيريدا كار بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت ئاڵۆزييه‌كان زياتر ته‌شه‌نه بكه‌ن."
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە "هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منى و سه‌ربازيى هه‌ولێرـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرو چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بو."