لەشاری هەڵەبجە، مامۆستایەكی زانكۆ دەستگیر كراو باس لەوە دەكرێت كە دەستگیركردنەكەی لەسەر نوسینی پۆستێکی گاڵتەئامێز بووە سەبارەت بەتوانای دکتۆرەکانی زانکۆو سەرۆکی زانکۆکان.
ئاوێنە: ئوسامە ئەشڕەف، کە مامۆستایە لەزانكۆی هەڵەبجەو یەكێكە لەچالاكوانەكانی سنووری پارێزگاكە، ئەمڕۆ سێشەممە ٧/ ٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەڵەبجەوە دەستگیر كراوە.
وابریاره سبهینێ وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەدەستگیر کردنی، لهبهردهم سهرۆكایهتی زانكۆی ههڵهبجه مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە کاتژمێر ۱۰:۳۰ی سەرلەبەیانی گردبونەوەیەک ئەنجام بدەن.