دانە غاز لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ٦٧ ملیۆن دۆلاری لە هەرێم وەرگرتووە
  2024-05-08       123       

دانە غاز ئاماری بەرهەمهێنان و قازانجی کۆمپانیاکەی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕۆژانە زیاتر لە ٥٥ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمیان هەبووە و ٦٧ ملیۆن دۆلاریان لە هەرێم وەرگرتووە.

کۆمپانیای دانە غاز لەبارەی بەرهەم و قازانجی چوار مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کە کۆمپانیاکەیان توانیویەتی ڕۆژانە ٥٦ هەزار و ٧٥٠ بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت، کە ٩٧ ملیۆن دۆلار داهاتیی هەبووە، لەو ڕێژەیەش ٣٨ ملیۆن دۆلار قازانج بووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کە نەختینەیی دارایی کۆمپانیاکە بەهۆی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان لە هەرێمی کوردستان باشتر بووە، ٦٧ ملیۆن دۆلار وەرگیراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×