جوڵەی بازرگانی لەدوو ده‌روازه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگیرا
  2024-05-08       320       

لە مەرزی پەروێزخان بەهۆی دروستبونی ئاڵۆزیی‌و شەڕەوە لەدیوی ئێران لەنێوان کەسانی مەدەنی کاسبکار بریندار هەیە، بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلی عێراقی لەبەیانی ئەمڕۆوە نەچوەتە دیوی وڵاتی ئێرانەوە، شەڕەکەش بەهۆی تێکردنی گاز بەئۆتۆمبێلە عێراقیەکان بوە، واتە لەناو خۆیاندا بەشەڕهاتون و ھەڕەشەیان لە شۆفێرە عێراقیەکان کردوە، هێزە ئەمنیەکان لەخاکی هەرێم‌و لەخاکی ئێرانیش ڕێگریی ناکەن لەڕۆیشتن‌و هاتنەوەی ئۆتۆمبێل، بەڵام بەرپرسیارێتیش هەڵناگرن.

ھاوکات لەبەیانی ئەمڕۆوە شۆفیرانی بارهەڵگر لە مەرزی کێلی مانگرتنیان ڕاگەیاندووە، بەو هۆیەوە جوڵەی بارزگانى لە مەرزەکە بۆ ئێران بە تەواوی ڕاگیراوە، شۆفێرانیش دەڵێن: بەهۆی ڕێگری کردنمان بۆ گەیشتن بە سنووری پارێزگای هەولێر ڕێگریمان لێدەکرێت، بۆیە داوای چارەسەری ئەو کێشەیە دەکەین.

شۆفێران دەڵێن: ئەو بارانەى ئەوان لە ئێرانەوە دەیهێنن ڕێگەیان پێ نادرێت بڕۆن بۆ هەولێر، دەڵێن: لە سماقوڵی و هیران و نازەنین و کۆیە ڕێگە گیراوە، لەئێستادا هاتووچۆی بارزگانى لە مەرزی کێلێ ڕاگیراوە و تەنیا گەشتیار و هاوڵاتییان هاتوچۆ دەکەن.

مەرزی کێلێ دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتى شارۆچکەی قەڵادزێ و “ھاوسنوور”ە لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی ٢٠٢٢ بە شێوەیەکى فەرمی بڕیار لەسەر بە نێودەوڵەتیکردنى درا و هاتووچۆی بازرگانى و هاوڵاتییان درا، ئێستا ئەو دەروازەیە یەکێکە لە دەروازە چالاکەکانى بازرگانى لەگەڵ ئێران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×