رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە شاری بانە هێزەکانی ئێران کاسبکارێکیان بە تەقەی راستەوخۆ کوشتووە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە:" هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری گوڵەسووری شاری بانە، کاسبکارێکیان بە ناوی محەمەد قادرییان داوەتە بەر دەستڕێژی گوولـلە و کوشتویانە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هێزە چەکدارەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لە کاسبکارەکە کردووە و هەتاوەکو ئێستا تەرمەکەشی رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە، هەروەها ناوبراو خێزاندارە و باوکی پێنج منداڵە".