کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایاگەیاند، بارانبارین کۆتایی دێت و رۆژانە پلەکانی گەرما دوو پلە بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی ئایاری 2024، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی کەم لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاوی و ناوچە سنوورییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە ئەمڕۆوە تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما رۆژانە دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.