شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان دەکات
  2024-05-09       283       

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، ھەفتەی داھاتوو شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات و شەپۆلەکە بەشێکی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئاوێنە: دەستەی کەشناسی عێراق ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە کەش و هەوای ڕۆژانى داهاتوویی ناوچەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو شەپۆلێکی باران و خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە و تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.

دەستەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، کە خۆڵبارینەکە بەشێک لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کورتخایەن دەبێت.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەھەور و نیمچە ھەوردەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ تا ٢ پلە بەرزتر دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها سبەی ھەینی ئاسمان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ھەوری تەواودەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×