بەهۆی پڕۆژەیەکەوە شەش ملیۆن هەلی کار دەڕەخسێندرێت
  2024-05-21       458       

ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند پرۆژەی "ڕێگەی گەشەپێدان" داهاتێکی نەتەوەیی بەردەوام بۆ عێراق دەستەبەر دەکات و نزیکەی شەش ملیۆن هەلی کاریش دەڕەخسینێت.

ناسڕ ئەسەدی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە ڕایگەیاند، "ڕێگەی گەشەپیدان" پرۆژەیەکی ئابووریییە کە لە ڕێی جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پرۆژەی گەورەوە داهاتێکی نەتەوەیی بەردەوام بۆ عێراق دەستەبە دەکات.

باسی لەوەشکرد، کە پرۆژەکە بووەتە جێی بایەخی چەندین وڵات و کۆمپانیا و وەبەرهێن و بانکی جیهانیی و ڕۆژانە لە پەیوەندیدان لەگەڵیان بۆ ڕوونکردنەوەی بیرۆکەکە و وتیشی: "پێگەی عێراق بەهێزترین، کورتترین، کاریگەرترین، بەردەوامترین و ئاسانترین ڕێگەیە لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا کە فاو لە ڕێی تورکیاوە دەگەینێت بە ئەوروپا" .

ڕاوێژکارەکەی سودانی ڕاشیگەیاند، کە لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا شاری ئابووی فاو دروست دەکرێت کە درێژییەکەی 52 کیلۆمەترە و 11 فاکتەری وەک ئابووری، پیشەسازی، بازرگانی، وەبەرهێنان و کشتوکاڵی لەخۆدەگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە "ڕێگەی گەشەپێدان" لانیکەم شەش ملیۆن هەلی کار دەرەخسێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×