تەیف سامی: ئامادەم مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكەم
  2024-05-22       725       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی عێراق زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات و دەشڵێت، "وەزیری دارایی رایگەیاندووە كە ئامادەیە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت".

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم جەختیكردووەتەوە كە بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێدەكرێت لە زاخۆوە تاوەكو بەسرە مووچە هاوتادەكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد، سەرۆكی دادگای فیدراڵی ئاشكرایكردووە كە لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبووەتەوە و تەیف سامی وتوویەتی "ئامادەم مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكەم بەو مەرجەی لیستەكانیان رەوانەی بەغداد بكرێت".

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، "ئەگەر مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت مووچەكانیان زیاددەكرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×