پشكی كورد له‌ بوجه‌ی 2024ی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
  2024-05-22       551       

خشه‌ی بودجه‌ی 2024ی عێراق كه‌ ئێستا گه‌یشتوه‌ته‌ په‌رله‌مان بڵاوكرایه‌وه‌ و كۆی گشتی بودجەی هەرێمی کوردستان 20 تریلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینارە. 

ئاوێنە: بەپێی خشتەی بودجەی ساڵی 2024، کۆی گشتیی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ئەمساڵدا 20 تریلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینارە، کە 14 تریلیۆن و 840 ملیار و 223 ملیۆن و 778 دینار بۆ بودجەی بەکاربردنە.  

له‌ خشته‌كه‌دا هاتوه‌، بڕی ملیارێك و 116 ملیۆن دینار بۆ قەرزەکان دانراوە، هاوكات چوار ترلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن و 172 هەزار دینار بۆ خەرجیی وەبەرهێنان دیاریكراوه‌. 

په‌یوه‌ست به‌ قه‌باره‌ی بودجه‌ی 2024ی عێراق، له‌ خشته‌كه‌دا هاتوه‌، نزیکەى 210 ترلیۆن دینارە و 12 ترلیۆن دینارى لە بودجەى 2023 زیاترە.

پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 گەیشتوەتە پەرلەمانی عێراق و بڕیاره‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ لیژنەی دارایی دەستدەکات بە پێداچونەوەی خشتەی داهاتو خەرجییەکحانی پڕۆژەیاساکە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند، "خشتەی بودجەی ساڵی 2024 گەیشتوەتە ئەنجومەنی نوێنەران، بە تایبەتی لە نوسینگەی سەرۆکی ئه‌نجومه‌ن بەوەکالەت و چاوەڕوانی گەیشتنیان بۆ لیژنەی دارایی ده‌كه‌ین، بودجەی ساڵی 2024 نزیکەی 210 تریلیۆنە، دابەشکراوە لەنێوان بودجەی ئێستای نزیکەی 155 ترلیۆن و بودجەی وەبەرهێنانی 55 ترلیۆن بە کورتهێنانی 66 تریلیۆن دیناره‌".

بۆ په‌سه‌ندكردنی خشته‌ی بودجه‌ی 2024 پێویستی به‌ خوێندنەوەی یەکەم و دوەم نییه‌، بەڵکو پڕۆسەی دەنگدان له‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ی عەتوان عەتوانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×