وەزیری دارایی هەرێم: لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان گەیشتووینەتە رێككەوتن
  2024-05-22       407       

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان گەیشتووینەتە رێككەوتن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی سێشەممە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاریی وەزارەتی دارایی و ئابوری خولێك بۆ فەرمانگەكانی “تمویل زاتی” لەسەر ئاستی وەزارەتەكان دەكاتەوە و وەزیری دارایش بە پێویستی زانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بە زووترین كات خۆیان لەگەڵ سیستمەكە بگونجێنن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئاوات شێخ جەناب روونیكردووەتەوە و دەشڵێت، “لە دەرئەنجامی ئەو رێككەوتن و لێكتێگەیشتنانەی لەگەڵ حكومەتی عێراق هاتووەتە ئاراوە پێویستە بەزووترین كات ئەو فەرمانگانەی تمویل زاتی جیابكرێنەوە و هاوشێوەی عێراق كار بە سیستمی ژمێریاریی تایبەت بە تمویل زاتی بكەن”.

وەزیری دارایی ئاشکراشیکردووە، “لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان گەیشتوونەتە رێككەوتن بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی و لەسەر بنەمای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×