وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەبێ رەزامەندی ئێمە نابێت هیچ بڕە غازێک بفرۆشرێت
  2024-05-22       422       

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، نابێت بەبێ رەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە غازێک بفرۆشرێت بە هیچ لایەنێک.

ئاوێنە: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرهەمی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم ( دانە غاز)  تەرخانکراوە بۆ کەرتی کارەبا.

لە راگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژە بەوەشکراوە، بۆیە هەر بڕە غازێک کە بەرهەم بێت نابێت بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم بفروشرێت بە هیچ لایەنێک.

رۆژی رابردو لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا، وەزارەتی کارەبا گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای وزەی (الهلال)ی ئیماراتی بکات بۆ کڕینی ‌غازی کێڵگەی کۆرمۆر لێیان و بەکارهێنانی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کەرکوک.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×