سەڵاحەدین بەهادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت گۆڕانكاری له هه‌رێم رو ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام دوایده‌خه‌ن ترسیان له‌و گۆڕانكارییه هه‌یه، له باره‌ی هه‌ژماری منیشه‌وه ده‌ڵێت، "هه‌ژماری من فێڵێكی تیایه."
ئاوێنە: سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئەمڕۆ چوارشەممە، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی سیاسی له‌رزیوه له جێگه‌ی خۆی نه‌ماوه، ئێمه گرێیه‌كان كه به ده‌ست ده‌كرانه‌وه ئێستا خراونه‌ته ددان، دانیش خه‌ریكه ده‌شكێت، "به‌داخه‌وه ناوماڵی خۆمان له ئاستی پێویستدا نییه، هه‌ڕه‌شه‌ش زۆره، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كه ناكۆكی ناوخۆییه".
وتیشی: "كه‌س قسه‌ی كه‌س ناخوێنێته‌وه و كه‌س حساب بۆ كه‌س ناكات، هه‌ر كه‌سه ده‌یه‌وێ وابزانێ پاڵه‌وانی ساحه‌كه هه‌ر ئه‌وه، به هه‌مومانه‌وه ره‌نگه شتێكمان لێ به‌رهه‌م بێت، به‌ڵام تاكه تاكه هیچی لێ به‌رهه‌م نایات جۆرێكه له سه‌رشۆری و زه‌لیلی".
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كه ئێستا ناكرێت، سه‌لاحه‌دین به‌هادین وتی، "ئه‌وه ناكرێت چونكه بێ سود بوه، ئێمه یه‌كێكین له‌وانه‌ی بۆ كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ناچین، چونكه ئه‌زموونی پێشوومان هه‌یه كه چه‌ند جارێك چووینه ناو كۆبوونه‌وه‌كان بێ سوود بوه، شتی بێ سودیش دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه".
له باره‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری حزبه ئیسلامییه‌كان كه ئایا به یه‌ك لیست به‌شداری ده‌كه‌ن یان نا، سه‌لاحه‌دین به‌هادین وتی: "هه‌ر لایه‌نه‌و به جیا به‌شداری ده‌كات، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ش فێڵێك بێت".
به وته‌ی ئه‌منیداری گشتی یه‌كگرتو، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت گۆڕانكاری روو ده‌دات، وه‌ك وتی: "ئه‌وانه‌ش كه رێگری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن هه‌ر له‌و گۆڕانكارییه ده‌ترسن".
له باره‌ی (هه‌ژماری من)ه‌وه كە حكومەتی هەرێم بەردەوام جەخت لە پڕۆژەكە دەكاتەوە، سەڵاحەدین بەهادین وتی: "هەر ئەوەی كە زۆر باسی هه‌ژماری دەكەن، ئەوەیە كە فێڵێكی تیایه."