یه‌ک شه‌ممه‌, 18 ی ئایار , 2025
١٠٠ فڕۆکەی ئیسرائیلی هێرشیان کردە سەر بنکە سەربازییەکانی حزبوڵای لوبنان
  2024-08-25       409       

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند "نزیکەی ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی لەئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختەو بەرێنمایی دەزگای هەواڵگریی موساد بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر هەزاران سەکۆی سەر بە حزبوڵڵای لوبنان".

ئاوێنە: سوپای ئیسرائیل  لەبەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە کە “نزیکەی ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی هێرشیان کردە سەر هەزاران سەکۆی هەڵدانی مووشەکی سەر بە حزبوڵڵا کە ئامادە بوون مووشەک بەرەو باکورو ناوەڕاستی ئیسرائیل ئاڕاستە بکەن‌و لەناویانبردن”.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش داوە که ئەم ئۆپەڕاسیۆنهدا بنکەکانی حزباڵا لەباشوری لوبنان کراوەتە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×