نزار مەحمود: بۆچونی كوڕانی نەوشیروان مستەفا ئەوەیە كە گۆڕان بەشداری هەڵبژاردن نەكات
  2024-09-15       730       

نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، تا دو هەفتەی دیكە بزوتنەوەكە دو پرسی گرنگ یەكلایی دەكاتەوە كە یەكێكیان بەشداریكردن یان بەشداری نەكردنی بزوتنەوەی گۆڕانە لە هەڵبژاردن. دەشڵێت، بۆچونی كوڕانی نەوشیروان مستەفا ئەوەیە كە بزوتنەوەكە بەشداری هەڵبژاردن نەكات.

ئاوێنە: نزار مەحمود، ئەندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە میدیای یەكێتی وت "تا دو هەفتەى دیکە بزوتنەوەى گۆڕان دو پرسى گرنگ و سەرەکى یەکلاییدەکاتەوە، یەکەمیان هەڵبژاردنى ئەندامانى خانەى راپەڕاندن و رێکخەرى گشتییە، ئەوی دیکەیان بەشداریکردن یاخود بەشدارینەکردنى بزوتنەوەى گۆڕانە لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان".

بەقسەی ئەو بەرپرسەی گۆڕان، "دانا ئەحمەد مەجید تاکە كاندیدە بۆ رێکخەرى گشتیى بزوتنەوەى گۆڕان".

ئەندامەکەى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەی بەشداریكردنی گۆڕان لە هەڵبژاردن وتی"دوو بۆچون هەیە، بەشێکى زۆر لەگەڵ ئەوەدان گۆڕان بەشداریی لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان نەکات و خۆى ئامادە بکات بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، بۆچونێکیش هەیە دەڵێت گۆڕان حیزبى هەڵبژاردنە و ناکرێت بەشداریی نەکەین".

دەربارەى ئەوەى هەریەک لە چیا و نما، "کوڕانى نەوشیروان مستەفا و بەشێکى دیکەى گۆڕان لەگەڵ ئەوەدان بەشدارى هەڵبژاردن نەکەن، بەڵام مستەفاى سەید قادر و وەزیرەکانى حکومەت بۆچوونیان لەگەڵ ئەوەیە بەشداریی بکەن؟، وتى" بەڵێ ئەوە راستە، ئەو دو بۆچوونە جیاوازە هەیە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×