ڕۆژی هەینی، بەرپرسێکی حکومەتی عێراق داوای لە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان و خەڵک کرد، ڕووبەڕووی چالاکییەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژئاوا و باکووری سووریا ببنەوە.
ئاوێنە: فادی شەمەری، ڕاوێژکاری سیاسی حکومەتی عێراق لەتۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، "چالاکی گروپە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بە پێشهاتێکی مەترسیدار دادەنرێت، بۆیە پێویستە وریا و ئامادەبین".
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە هەموو شێوەکانیانەوە، "ئامادەیەکی تەواویان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی تیرۆر کە هەڕەشە لە وڵاتەکەمان بکات و ئاسایشی گەلەکەمان بخاتە مەترسییەوە”.