بزووتنەوەی ئیسلامی: لەگەڵ ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی دۆستانەی دێرینمان هەیە
  2024-12-28     

رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، نوێنەری فەرمییان گەیشتۆتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی دۆستانەی دێرینیان هەیە. دەشڵێت "ئەگەر چاکسازیی لە هەرێم نەکرێت، رەشەبای گۆڕانکاریی دەگاتە ئێرەش".
 
ئاوێنە: عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەم نزیکانە نوسینگەی تایبەتی بزووتنەوە لە دیمەشق دەکەینەوە".

وتیشی "نوێنەری فەرمیمان گەیشتووەتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئاساییە و پەیوەندییەکی دۆستانەی دێرینمان هەیە".

رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژە بەوەش دەکات، یەکێک لەئامانجەکانیان ئەوەیە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ دۆخی کوردانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەحمەد شەرع بدۆزنەوە و "هەوڵی چارەسەری کێشەکانی کورد بدەین".

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیشەوە، عیرفان عەلی ئاشکرایکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان وا زوو پێکناهێندرێت". ناوبراو جەختیشیکردەوە، ئەگەر چاکسازیی لە هەرێم نەکرێت، "رەشەبای گۆڕانکاریی دەگاتە ئێرەش".
 

زۆرترین بینراو
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
سیپان حەمۆ بۆ فۆرین پۆلسی: یەکگرتنەوەمان بژاردەیەکی ناچارییە و سازش لەسەر دەستکەوتەکانی کورد ناکەین
گۆڕینی چاڤی لاند بۆ پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبون و بازرگانی "سه‌رپێچییه‌كی نوێیه‌ له‌ بناری گۆیژه‌"
ئۆجەلان بۆ عێراق و ئێزدییەکان: ئەگەر یەبەشە بچێتە ناو سوپای عێراقیشەوە، نابێت لە شنگال دەربکرێت
ئاسایش: گروپێكی چه‌كداری سه‌ربه‌ ویلایه‌تی كوردستانی داعشمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و 22 ئه‌ندامیمان ده‌ستگیركرد
کەنەکە کەمپینێکی ملیۆنی بۆ ناساندنی کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت
دوای دیارنەمانی بە بڕێک پارەوە؛ تەرمی بازرگانێکی سلێمانی لە گردی سەیوان بە کوژراوی دۆزرایەوە
مه‌سرور بارزانی: سه‌بری ئێمه‌ش سنوری هه‌یه‌، په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه‌و حكومه‌ت پێكبهێنن
کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە کامپ دەیڤد؛ ئەمریکا تاوتوێی بڕیارە چارەنووسسازەکانی تایبەت بە ئێران و یەمەن دەکات
ریاز و ئه‌نقه‌ره‌و ئیسلامئاباد رێككه‌وتن له‌سه‌ر بڵاوه‌پێكردنی هێزی سه‌ربازی له‌ سعودیه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×