ئاژانسێکی هەواڵی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا، لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا ٩٢ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون.
ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایگەیاند: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ و سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ بەهۆی بۆردوومانەکانەوە لە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا زیاتر لە ٩٢ هاولاتی مەدەنی شەهید بوون.
هاوکات باسی لەوەشکردووە، کە هێرشەکانی تورکیا تەنها تۆپباران و بۆردوومان نەبووە، لە عەفرین ١٤٦ کەس رفێندراوە کە ١٦یان ژن بوون.