شارەزایەكی کاروباری توركیا رایدەگەیەنێت، توركیا رازیبووە بە مەرجەكانی ئۆجەلان بۆ ئاشتی.
ئاوێنە: یوسف شەریف، میدكاری دیاری عەرەب و شارەزای کاروباری توركیا لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) بڵاویکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت "سەرۆك ئەردۆغان، رێگەی بە دەوڵەتی توركیا داوە دانوستان لەگەڵ ئەو كەسە بكات كە بە گەورەترین تیرۆرستی ناودەبات بە قسەی خۆیان، عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی پارتی كرێكاران كوردستان، پێشنیازی لێبوردن و هاتنە دەرەوەی بۆ دەكات لە زیندان دانانی چەك".
یوسف شەریف ئاشکراشیکردووە "ئەوە لەكاتێدایە، زانیاری ئەوە دزیكردووە كە حكومەتی توركیا رازیبووە بە مەرجەكانی ئۆجەلان بۆ ئاشتی و لەنێویشیاندا دەسەڵاتی ئیداری خۆجێی بۆ كوردەكانی توركیا، دوای ئەوە فشار لە دیمەشق و ئیدارەی نوێ دەكات، لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات بجەنگێت و داواكاری كورد بۆ حوكمی نا ناوەندێتی رەتبكاتەوە. بۆچی؟".
