یەکگرتوو: داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین سبەینێ مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەیەنن
  2025-02-08       522       

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە بانگەوازێکدا داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خۆپیشاندەران دەکات مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیەنن، ئاماژە بەوەش دەکەن "باشترە حكومەت گوێ لە خۆپیشاندەران بگرێت نەك رێگریان لێبكات بێنە هەولێر".

ئاوێنە: مستەفا عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو بانگەوازێك ئاڕاستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەولێر دەكات و داوایان لێدەكات، سبەینێ مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەیەنن.

هاوکات، پشتیوانیش دووپاتدەكاتەوە بۆ ئەو مامۆستایانەی بڕیارە لە سلێمانییەوە بچنە هەولێر و خۆپیشاندان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجامبدەن.

مستەفا عەبدوڵا حكومەتی هەرێم فاشیل و خەمساردە بەرامبەر بە داواكارییەكانی خەڵكی كوردستان، لەجیاتی ڕێگری لەخۆپیشاندان و گردبونەوە و تۆمەت دروستكردن بۆ مامۆستا وفەرمانبەران، باشترە گوێیان لێبگرێت و داواكارییەكانیان جێبەجێبكات".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×