چوارشه‌ممه‌, 04 ی ‌حوزه‌یران , 2025
دەم پارتی: تێکۆشانی ئاشتییخوازانەی ئۆندەر سەردەخەین
  2025-05-03       257       

دەم پارتی دەربارەی ژیانئاوایی شەهیدی ئاشتیی و دیموکراسیی سری سوورەیا ئۆندەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی ئاشتیی کە گیانی خۆی بۆ فیدا کرد، هەمیشە یادی سری سوورەیا ئۆندەر بەرز ڕادەگرین.

ئاوێنە: کۆمیتەی ناوەندی گشتیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان شەهید ئاشتی و دیموکراسی سری سوورەیا ئۆندەر بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا دەم پارتی دەڵێت: “بە لەدەستدانی ئەندامی شاندی ئیمرالی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سوورەیا ئۆندەر زۆر غەمگینین. سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی ئۆندەر و گەلی تورکیا دەکەین. بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی ئاشتی کە گیانی خۆی بۆ فیدا کرد، هەمیشە یادی بەرز ڕادەگرین. خاوەنداری لە یادی ئۆندەر و تێکۆشانەکەی بۆ ئاشتی دەکەین.”

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×