دوو شه‌ممه‌, 19 ی ئایار , 2025
واشنتن پۆست: بەهۆی پشتیوانی هەڵوێستی نەتەنیاهۆ، ترەمپ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دورخستەوە
  2025-05-03       457       

رۆژنامەی واشنتن پۆست-ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە مایک واڵتز، راوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی توڕە بوە، دوای ئەوەی وا دەرکەوتوە پشتیوانی هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل كردوە بۆئەوەی گورزی سەربازی لە ئێران بوەشێنرێت، ئەوەش بڕیاری دورخستنەوەی خێراتر کردوە.

ئاوێنە: رۆژنامەی واشنتن پۆست، ئەمڕۆ شەممە لەزاری دو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە،، دۆناڵد ترەمپ لە مایک واڵتز، راوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی توڕە بوە، دوای ئەوەی وا دەرکەوتوە كە پشتیوانی هەڵوێستی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی كردوە، کە پێی وایە کاتی ئەوە هاتوە گورزی سەربازی لە ئێران بوەشێنرێت.

ئاماژەیان بەوەشكردوەبەگوێرەی ئەو دو سەرچاوەیە، واڵتز گفتوگۆیەكی چڕی لەگەڵ نەتەنیاهۆسەبارەت بە بژاردە سەربازییەکان لەدژی تاران ئەنجامداوە، ئەوەش پێش کۆبونەوەی نێوان ناتانیاهۆ و ترەمپ لە كۆشكی سپی.

بەگوێرەی ئەو دو سەرچاوەیە، هەرچەندە واڵتز بۆ چەند هەفتەیەکیش لە پۆستەکەی مایەوە، سەرەڕای بڵاوبونەوەی "ئابڕوبەری سیگناڵ"، بەڵام بێزاری ترەمپ لە جۆش و خرۆشی بەردەواميی بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی ئێران، بڕیاری دورخستنەوەی خێراتر کردوە.

ئەوەشیخستەڕو، هەندێک لە ئیدارەی ئەمریکا پێیان وایە، واڵتز هەوڵیداوە پارسەنگەكە بەرەو کردەوەی سەربازی بگۆڕێت، بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئیسرائیلییەکان هەڵسوكەوتی كردوە.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردو، ترەمپ دورخستنەوەی مایک والتزی لە پۆستەكەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام دەستنیشانکردنی وەک باڵیۆز لە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاگەیاند و وتی، "مایک واڵتز زۆر کاری کردوە لە پێناو پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی میللەتەکەمان. دڵنیام لە ڕۆڵە نوێیەکەیدا هەمان شت دەکات".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×