ئامێرە کارەباییەکانی ناو ماڵ چەند کیلۆ وات کارەبا سەرف دەکەن؟
  2025-05-14       3975       

یەکەی پێوانەی وزەی سەرف کراوی کارەبا لە ئامێرەکانەوە بریتیە لە وات کە هێما زانستیەکەی بریتیە kW، بە گوێرەی بەدواداچونێکی ئاوێنە بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکانی ناو ماڵ بەم شێوازە دەبێت:

١- ئەگەر ماڵێک بۆیلەر بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر ڕۆژانە بەکاربهێنێت تاکو مانگێک ٢٨٨ کیلۆ وات کارەبا سەرف دەکات 

٢- ئەگەر ماڵێک سپلێت بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر ڕۆژانە بەکاربهێنێت تاکو مانگێک ١٦٢ کیلۆ وات کارەبا سەرف ئەکات

٣- ئەکەێ ماڵێک ٢٠ گڵۆب ڕۆژانە بەکاربهێنێت  تاکو مانگێک ٢٤ وات کارەبا سەرف دەکات 

٤- ئەگەر ماڵێک تەلەفزیۆن  بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر ڕۆژانە بەکاربهێنێت تاکو مانگێک ١٤.٤ وات کارەبا سەرف دەکات

٥- ئەگەر ماڵێک سەلاجە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕۆژانە بەکاربهێنێت تاکو مانگێک  ٨٦.٤ کیلۆ وات کارەبا سەرف دەکات 

٦- ئەگەر ماڵێک مجەمیدە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕۆژانە بەکاربهێنێت تاکو مانگێک  ١٠٨ کیلۆ وات کارەبا سەرف دەکات

٧- ئەگەر ماڵێک غەسالە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر ڕۆژانە بەکاربهێنێت تاکو مانگێک  ٧٢ کیلۆ وات کارەبا سەرف دەکات

٨- ئەگەر ماڵێک غەسالەی قاپ شۆردن بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ڕۆژانە بەکاربهێنێت تاکو مانگێک  ٣٠ کیلۆ وات کارەبا سەرف دەکات

٩- ئەگەر ماڵێک موبەریدە بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر ڕۆژانە بەکاربهێنێت تاکو مانگێک  ٨١ کیلۆ وات کارەبا سەرف دەکات


نرخەکانی کارەبای ماڵان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بەشێوەی پلەدار لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە بەم شێوەیە دەبێت؛

ئاستی یەکەم: لە 0 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 400 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 72 دینار دەبێت. 
ئاستی دووەم: لە 401 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 800 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 108 دینار دەبێت.
ئاستی سێیەم: لە 801 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 1200 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 175 دینار دەبێت.
ئاستی چوارەم: لە 1201 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 1600 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 265 دینار دەبێت.
ئاستی پێنجەم: لە 1600 کیلۆوات کاتژمێر زیاتر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 350 دینار دەبێت.

پڕۆژەی ڕووناکی لەهەمان کاتدا نرخی کارەبا بۆ جۆرەکانی دیکەی هاوبەشانی کارەبا ڕادەگەیێنێت کە بەشێوەی جێگێر لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە بەم شێوەیە دەبێت؛

بازرگانی - 185 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک
کشتوکاڵی - 60 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک
پیشەسازی - 160 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک
پیشەسازی گەورە  - 125 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک
میری - 160 بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک

بۆ خەمڵاندنی بڕی پسوولەی کارەباکەت بەپێی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا دەتوانیت تایبەتمەندی بژمێر لە وێبسایتی پڕۆژەی ڕووناکی بەکاربهێنت لەڕێگای ئەم لینکەی خوارە؛ https://runaki.gov.krd/calculator


 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×