مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڕه‌شه له‌به‌غدا ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەو مامەڵەیەی بەغدا مانگەکانی پێشوو لەگەڵ خەڵکی کوردستان کردویەتی، چیدیکە مایەی قبوڵکردن نییە".
ئاوێنە: له‌کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان‌و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى ئاماژه‌ى به‌مامه‌ڵه‌كانى حكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد‌و ڕایگه‌یاند، "لەعێڕاق دیکتاتۆریەت سەرینەگرت‌و ڕوخاو تەنها سەرشۆڕیان بۆمایەوە".
وتیشى:"کاتی ئەوەهاتوە هەندێک شت بەڕاشکاوانە باسبکەم، چیتر دواکەوتنی موچە قبوڵناکەین، ئەوە ئیمزای کرد‌و ئەو نەیکرد، خۆ ئێمە دەرۆزەکەرنین، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى له‌باره‌ى موچه‌وه له‌گه‌ڵمان ده‌كه‌ن، كه وه‌كو مانگه‌كانى پێشوو كردویانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلى قبوڵ نییه، چونكه به‌ڕاستى ئه‌وه مامه‌ڵه نییه، ئه‌وه ئیهانه‌كردنى خه‌ڵكى كوردستانه".
سه‌رۆكى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "له‌دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عس، ده‌رفه‌تێكى زێڕین هاته پێشه‌وه‌و له‌سه‌ر بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیاردرا بچینه به‌غداو سێ پره‌نسیپ هه‌بوو (شه‌راكه‌ت، هاوسه‌نگى، ڕێكه‌وتن) هه‌وڵماندا له‌سه‌ر ئه‌و سێ بنه‌مایه پێكبێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه سه‌رینه‌گرت".
جه‌ختیكرده‌وه، "ئێستا‌و بۆ ئاینده‌ش ده‌بێت ئه‌و سێ بنه‌مایه له‌به‌رچاو بگیرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى عێراق، ئه‌گه‌ریش لایه‌نێك پێیوایه زۆرینه‌یه‌و ده‌بێت به‌عه‌قڵیه‌تى ئه‌و به‌ڕێوه‌ببرێت، به‌خوا عێراق خێر له‌خۆى نابینێت، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه بین ئه‌وه عێراق سه‌رده‌خه‌ین، به‌ڵام نه سێ پره‌نسیپه‌كه له‌به‌رچاو گیراو نه ده‌ستوریش كرایه بنه‌ما".
سه‌باره‌ت به‌موچه وتى:"ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى موچه‌وه ڕوده‌دات، به‌داخه‌وه به‌ڕێنمایی‌و چاوساغى هه‌ندێك لایه‌نى ناوخۆ به‌غدا ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كات، له‌كاتێكدا ده‌بوو مامه‌ڵه‌یه‌كى دروستى بكردایه، كاكه ئه‌گه‌ر فیدراڵیه‌ت نه‌ماوه وه‌رن به‌ئاشكرا بڵێن نه‌ماوه، چونكه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ى ئێستاتان مامه‌ڵه‌ى فیدراڵیه‌ت نییه".
هەروەها بارزانى له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه په‌یامێكى ئاراسته‌ى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "چاوه‌ڕوانى حكومه‌تى 50 به 50 مه‌بن".
سه‌رۆكى پارتى سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان‌و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ڕایگه‌یاند، "زۆر كه‌س بۆچونى وابوو هه‌ڵبژاردن ناكرێت، ئه‌گه‌ر بشكرێت كێشه دروستده‌بێت، یان پێیانوابوو ژماره‌ى كورسیه‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه باسیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو له‌ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراو به‌خۆڕاگرى پارتى، ئه‌و بۆچونانه سه‌رینه‌گرت".
وتیشى:"هه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زۆر شت كرا‌و وترا، پێیانوابوو پارتى توشى گه‌وره‌ترین شكست‌و دۆڕان ده‌بێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانیشمان قبوڵكرد بۆ هه‌ڵبژاردن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنه زاڵمانه‌یه نه‌بوایه، پارتى ده‌بوه حزبى ژماره یه‌ك له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق".
سه‌رۆكى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "ئێستاش دواى هه‌ڵبژاردن زه‌مینه ڕه‌خساوه بۆ گفتوگۆ‌و به‌هه‌موولایه‌نه‌كانیشمان وتوه ئه‌وانه‌ى كورسیان به‌ده‌ستهێناوه، فه‌رمون وه‌رن با پێكه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنین، نه‌هاتن، به‌شێكیان بڕیارى بون به‌ئۆپۆزسیۆنیان داوه ئێمه‌ش ڕێز له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ده‌گرین، ئێستا گفتوگۆ له‌نێوان پارتى‌و یه‌كێتیه، ئه‌گه‌رچى تائێستا قۆناغێكى زۆریان بڕیوه، به‌ڵام هێشتا ماوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "دوباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌مه په‌یامى پێش هه‌ڵبژاردنیشمه، یه‌ك هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و پێشمه‌رگه، ئێمه پێمانخۆشه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى‌و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش حكومه‌ت پێكبهێنین، به‌ڵام حكومه‌تێك ئه‌و مه‌بده‌ئانه‌ى تێدا نه‌بێت، پێكنه‌یه‌ت باشتره".
په‌یامێكیشى ئاراسته‌ى یه‌كێتیى كرد‌و وتى:"هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین هه‌رچى زوتر حكومه‌ت پێكبێت‌و په‌رله‌مانى كوردستان كارابێته‌وه، بۆیه داوا له‌پارتى‌و یه‌كێتیى ده‌كه‌م په‌له بكه‌ن له‌پێكهێنانى حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى 50 به 50 پێكنایات".