شه‌ممه‌, 05 ی ته‌موز , 2025
نەتەنیاهۆ بە پێشنیارەكەی ئەمریكا بۆ ئاگربەست لە غەززە رازی بو
  2025-05-29       343       

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە پێشنیارە نوێكەی ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا، بۆ ئاگربەست لە غەززە رازی بوەو بزوتنەوەی حەماسیش دەڵێت، دیراسەی پێشنیارەكە دەكەن.

ئاوێنە: بەپێی میدیای ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە، بە كەسوكاری بارمتە ئیسرائیلییەكانی وتوە، تەلئەبیب رازی بوە بە پێشنیارێكی نوێی ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا، بۆ ئاگربەست لە غەززە.

پێشتریش بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێكدا وتی، پێشنیارە نوێكەیان لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە پێگەیشتوەو بە بەرپرسیارێتییەوە دیراسەی دەكەن.

بە گوێرەی پلانەکەی ویتکۆف، بۆ ماوەی 60 رۆژ شەڕ رادەگیرێت و لە رۆژانی یەکەم و حەوتەمی ئاگربەستدا، حەماس 10 بارمتەی زیندو و تەرمی 18 كەس، رادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە.

لە هەمان کاتدا، بە یارمەتیی نەتەوە یەکگرتوەکان و خاچی سوری نێودەوڵەتی دەست بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە دەکرێت.

هەر بەگوێرەی پێشنیارەكە ئیسرائیل لە یەکەم رۆژەوە، هەمو هێرش و جموجوڵێکی سەربازی لە کەرتی غەززە رادەگرێت.

 بەگوێرەی رەشنوسی پێشنیارەكەی ویتكۆف كە لەلایەن كەناڵی عەرەبییەوە بڵاوكراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا جددییە لەسەر پابەندكردنی لایەنەكان بە ئاگربەست و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێككەوتنەكە رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی پێشنیارەكە لە رۆژی دەیەمی ئاگربەستەکەدا، حەماس زانیاریی تەواوی بارمتەکانی دیکە ئاشکرا دەکات.

 

زۆرترین بینراو
شەڕە تەقە لەنێوان دانیشتوانی دو گوند لە سنوری هەولێر رویدا
سلێمانی‌و هەولێر زیاتر لەتورکیا لەئامادەکاریدان بۆ چەکدانانی پەکەکە
بە تۆمەتی ساغکردنەوەی نەوتی ئێران، ئەمەریکا بازرگانێکی سلێمانی دەخاتە لیستی سزاکانیەوە
هه‌ردی‌ سه‌ڵاح: حزبێكی دز ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌مووشتێكدا گرتووه‌ و په‌رله‌مانی له‌كارخستووه‌
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی “جموجوڵەکانی ئەمشەو”ەوە ڕونکردنەوە دەدات
تره‌مپ: ئێرانییه‌كان به‌ڕێزه‌وه‌ داوای مۆڵه‌تیان كرد بۆ هه‌ڵدانی 14 موشه‌ك
موقتەدا سەدر داوا دەکات گروپە چەكدارەكانی عێراق هەڵبوەشێنرێنەوە
توركیا: ناڕەزایەتی بەرەی توركمانی لەدژی دانانی بەڕێوەبەرێكی كورد بۆ ناحیەی پردێ "رەوایە"
سووریا درووشم و لۆگۆی نوێی خۆی ئاشکرا کرد
كاروان یاروه‌یس: رێكه‌وتنی زاره‌كی كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی جوڵاندنی هێز بۆسه‌ر چاڵه‌ نه‌وته‌كه‌ی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان رابگیرێت
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×