میدیاکانی ئێران: دوای ڕێککەوتنی تاران و واشنتن، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵگیرا
  2026-06-16       106       

میدیا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایان کرد، لە دوای بەدەستهاتنی ڕێککەوتنی دوولاینە لە نێوان تاران و واشنتن، گەمارۆ دەریاییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کۆتاییان هاتووە و بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاوێنە: لەەم چوارچێوەیەدا، کەناڵی "پرێس تیڤی"ی ئێرانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، سێ کەشتیی نەوتهەڵگر و دوو کەشتیی دیکەی تایبەت بە گواستنەوەی کەلوپەلی بازرگانی، توانیویانە بە سەرکەوتوویی هێڵی گەمارۆ دەریاییەکەی ئێران ببەزێنن. کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پرۆسەی هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکان بەتەواوی جێبەجێ کراوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتەدا، ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێرانی پشتڕاستی کردەوە کە چەندین کەشتیی وڵاتەکە، بەبێ ڕووبەڕووبوونەوەی هیچ ئاستەنگ یان کێشەیەکی ئەمنی، لە هێڵی گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئێران پەڕیونەتەوە و گەشتەکانیان ئەنجام داوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×