ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه بازرگانییه ده‌ریاییه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند، له گه‌روی هورمز هێرشكراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه بازرگانییه ده‌ریاییه‌كانی به‌ریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، كه‌شتییه‌كی نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز، بەر هێرشی ته‌نێكی هاوێژراوی نەناسراو کەوتوە.
ده‌سته‌كه وتوشیه‌تی، ژوری كۆنترۆڵی کەشتییەکە زیانی پێگەیشتوە، بەڵام ستافەکەی سەلامەتن و تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم راگه‌یه‌ندراوه‌ش، هیچ جۆرە زیانێکی ژینگەیی تۆمار نەکراوە.