ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتودا هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی دانوستانیان له هیچ ئاستێك له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی هه‌بێت.
ئاوێنه: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، رایگه‌یاند، لە چەند ڕۆژی داهاتودا "هیچ کۆبونەوەیەکی دانوستاندنمان لە هیچ ئاستێک‌دا لەگەڵ لایەنی ئەمریکی نابێت."
ئەم لێدوانەی بەقایی لە کاتێکدایە، کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشەممەو لەسەر داوای ئێران، وه‌فدی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی دانوستانکاری ئەو وڵاتە لە دەوحە کۆدەبنه‌وه. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش كۆشكی سپی رایگه‌یاند، هه‌ردو نێرده‌ی تره‌مپ، جیراد كۆشنه‌ر و ستیڤ ویتكۆف به‌ره‌و قه‌ته‌ر به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ ئاماده‌بون له دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران.
به‌ڵام بەقایی جەختی لەوە كرده‌وه کە سەردانی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ قەتەر، هیچ پەیوەندییەکی بە سەردانی وه‌فدی وڵاته‌كه‌یانه‌وه بۆ ده‌وحه نییه.
به‌قسه‌ی به‌قایی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی ئێران په‌یوه‌ندی به به‌دواداچونه‌وه هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌نێویشیاندا بڕگه‌ی 11ی یاداشته‌كه.
هه‌روه‌ها كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاندوه، سەردانی وه‌فده ئێرانییەکە "بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەیە، لەوانەش بەندی 11."
بڕگه‌ی 11ی یاداشتنامه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكاو ئێران باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ی كه له دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاداشته، ئێران به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی به پاره بلۆككره‌كانی راده‌گات. به‌ڵام ورده‌كاری ئازادكردنی ئه‌و پاره بلۆككراوانه باس نه‌كراوه.
ئێران و ئه‌مریكا له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگه‌یه‌وه بۆچونی جیاواز ده‌خه‌نه‌ڕو. به‌پرسێكی ئه‌مریكی له‌باره‌ی ئه‌و بڕگه‌یه‌وه وتویه‌تی "ئەوەی ئێران لە سەرەتادا داوای دەکرد، دەستڕاگەیشتن بو بەم پارانه ڕێک دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە. بەڵام لە کۆتاییدا رازی بو کە تەنیا لە ئەگەری جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیدا، بتوانێت دەستی بە بەشێک لەم پارانه‌دا رابگات. ئەگەر ئێران بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات، بۆ نمونە لە پرسی ئەتۆمیدا هاوکاری نیشان بدات، بەشێک لەم پاره بلۆککراوانە ئازاد دەکرێن."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی، له په‌یوه‌ست به پابه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاوه له په‌یوه‌ست به بڕگه‌ی 11ی یاداشته‌كه‌وه و پڕۆسه‌ی جێبه‌جێكردنییه‌وه به‌دواداچون ده‌كه‌ن و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌م هه‌فته‌یه تیمێكی ته‌كنیكی ئێران سه‌ردانی ده‌وحه ده‌كه‌ن.
به‌قایی جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێشتا ئه‌مریكاو ئێران ده‌ستیان به دانوستان بۆ رێككه‌وتنی كۆنایی نه‌كردوه‌و وتیشی، به‌پێی بڕگه‌ی 13ی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه، ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی، گرێدراوه به ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی 1، 4، 5، 10 و 11 و یاداشته‌كه‌و به‌رده‌وامیی جێبه‌جێكردنیان.