جەی دی ڤانس: ئێران یان دەگۆڕێت یان بە لاوازی دەمێنیتەوە
  2026-07-01     

لێدوانە نوێیەکانی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژە بە قۆناغێکی نوێی مامەڵەکردنی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەکەن لەگەڵ دۆسیەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا. بەپێی گێڕانەوەی ڤانس، واشنتن دەیەوێت "کارتی نەوت" وەک ئامرازێکی سەرەکیی فشار بەکاربهێنێت بە ئامانجی ناچارکردنی تاران بۆ گەیشتن بە پابەندبوونێکی هەمیشەیی و سەلمێنراو.

ئاوێنە: ڤانس لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ داوای لێکردوون یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێراندا بەکاربهێنن بە مەبەستی دووبارە دابینکردنەوەی نەوت بۆ ئابووری جیهان، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە چاودێری پەرەسەندنی بارودۆخەکە بکەن.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە ترەمپ دەیەوێت سەرلەنوێ کارتەکانی کایەکە لەگەڵ ئێران ڕێکبخاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت خاڵەکانی فشار و دەرفەتەکانی بەدیهێنانی پێشکەوتن بە ڕوونی دەستنیشان بکات. بە گوتەی ڤانس، لە ئێستادا هاوسەنگییەکان لەگەڵ ئێران گۆڕانی گەورەیان بەسەردا هاتووە؛ چونکە توانای سەربازیی تاران کەمتر بووەتەوە، ئابوورییەکەی لاوازتر بووە، و هاوکات ئیسرائیل و لوبنانیش دەستیان بە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر کردووە.

لە درێژەی لێدوانەکانیدا بۆ تۆڕی "فۆکس نیوز"، ڤانس جەختی لەوە کردەوە کە ترەمپ دەیەوێت ڕێڕەوی دانوستان لەگەڵ تاران تەنیا لەسەر بنەمای پابەندبوونی سەلمێنراو بەڕێوەبچێت و وتی: "ئێمە داوای پابەندبوونی هەمیشەیی لە ئێران دەکەین."

ڤانس تێڕوانینی واشنتنی بۆ ئەنجامی ئەم ستراتیژە خستەوو و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا لە هەردوو حاڵەتی سەرکەوتن یان شکستی دانوستانەکاندا بە براوەی سەرەکی دەمێنێتەوە؛ چونکە ئەم پرۆسەیە یان دەبێتە هۆی گۆڕانی بنەڕەتی لە ڕەفتارەکانی ئێراندا، یان ئەوەتا تاران لەناو گۆشەگیری، لاوازیی و تێکشکاوییەکانی خۆیدا دەهێڵێتەوە.

ئەم لێدوانانەی جەی دی ڤانس لە کاتێکدا دێن کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە کۆبوونەوەی پلان بۆ داڕێژراوی نێوان ئەمریکا و ئێران لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕایگەیاندبوو کە ئەم کۆبوونەوەیە لەم هەفتەیەدا "ڕەنگە گرنگ بێت، ڕەنگیشە گرنگ نەبێت".

لە بەرامبەردا، تاران هەڵوێستێکی پێچەوانەی نیشانداوە و بە تەواوی ڕەتی کردووەتەوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هیچ جۆرە کۆبوونەوەیەکی دانوستانکاری لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا ئەنجام بدات، ئەمەش ئاستی ئاڵۆزی و ناڕوونییەکانی داهاتووی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات نیشان دەدات.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×