دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازیی فره‌نه‌ته‌وه بۆ گه‌روی هورمز، ئێران ده‌ڵێت، گه‌روی هورمز مه‌یدانی نیشتمانی سه‌ربازی نییه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه.
ئاوێنه: كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا نیشانداوه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتویه‌تی، گەروی هورمز مەیدانی نمایش‌کردنی سەربازیی هێزە دەرەکییەکان نییە. ئێران وەک هێزێکی بەرپرسیار و دەستەبەرکەری ئاسایشی گەروەکە، هۆشداری دەدات لەبه‌رامبەر هەر جوڵەیەکی سەربازی لەم رێڕه‌وه هەستیارەدا.
توشیه‌تی، ئاسایشی هورمز لە ئەستۆی دەوڵەتانی کەناراوی گه‌روه‌كه‌دایه.
كازم غه‌ریب ئابادی جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌وانه‌ی قه‌یران دروست ده‌كه‌ن به‌رپرسیارێتی لێكه‌وته‌كانی سه‌ركه‌شییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ئه‌م هۆشدارییه‌شمان جدییه.
پێشتر سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوبه‌شدا وتیان، عومان ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر کارکردن لەگەڵ به‌ریتانیاو فەڕەنسا، بۆ دەستەبەرکردنی ئەوەی کە ئاوە هه‌رێمییه‌كانی خۆی بۆ کەشتیڕانی ئارام بن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، به‌ریتانیا و فەرەنسا ئامادەن بۆ بڵاوکردنەوەی هێزێكی سەربازیی فرەنەتەوەیی بەرفراوان بە مەبەستی پشتگیری‌کردن لە ئازادیی کەشتیڕانی لە گەروی هورمز.