لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ ڕوتێ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، سەرۆکی ئەمەریکا ترەمپ نائومێدی خۆی لە هاوپەیمانیەکە دەربڕی و وتی، "ئەوان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ ئێمەدا کرد"، سەبارەت بەئێرانیش وتی "پێموایە ئاگربەست و یاداشتی لێکتێگەیشتن" لەگەڵ ئێران کۆتایی هاتووە".
ئاوێنە: ترامپ لەبارەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، وتی "پێموایە ئاگربەست لەگەڵ ئێران کۆتایی هاتووە، دانوستانەکان دەتوانن بەردەوام بن، من گرنگی پێنادەم، پێموایە ئەوان درۆزنن
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە ئەمشەو جارێکی دیکە هێزەکانی هێرش بکەنە سەر ئێران و ڕایگەیاند "ئێرانییەکان ڕەفتارێکی زۆر خراپ دەکەن، منیش دڵخۆش نیم، هەموو شتێک کە دەیکەین بۆ ئەوەیە چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنن".
ترامپ بە دەربڕینی نائامادەیی خۆی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێرانییەکان وتی "ئێمە ڕێککەوتن دەکەین، هەمووان هاوڕان، ئێمە دەڵێین چەکی ئەتۆمی نەبێ، ئێمە ڕێککەوتن دەکەین. دواتر دەچنە دەرەوە و لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان قسە دەکەن و دەڵێن ئێمە هەرگیز باسی ئەم بابەتەمان نەکردووە. شتێکی سەیر هەیە لەبارەیانەوە. ئەوان شێت بوونە نرخۆشن".