وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت كه نابێت توركیا بنكه‌ی سه‌ربازی له سوریا دابمه‌زرێنێت، ئه‌گه‌ر كاری وا بكه‌ن ده‌بێتئیسرائیلیش له‌و وڵاته بنكه‌ی سه‌ربازی دابمه‌زرێنێت.
ئاوێنه: ئیلی کۆهین، وەزیری وزەی ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای وڵاته‌كه‌ی وتی، پێویستە دڵنیا بین لەوەی تورکیا نەتوانێت ئامادەیی سەربازی هەمیشەیی لە سوریا هەبێت.
وتیشی، ئەگەر تورکیا بیەوێت بنکەی سەربازی لە سوریا دابمەزرێنێت، ئێمەش لەوێ بنکە دادەمەزرێنین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویستە كاربكەین لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئه‌مریكا بۆ ئەوەی توركیا دەستی نەگات بە چەكی پێشكەوتو.
وتیشی، ئێمە دەزانین چۆن بەرگری لە خۆمان بکەین و کەس مافی ئەوەی نییە مەرجەمان بەسەردا بسەپێنێت.
جەختیشكرده‌وه، لە ماوەی دو ساڵ و نیوی رابردودا سەلماندمان ئەوانەی هەڕەشە لە دەوڵەتی ئیسرائیل دەکەن شتی باش چاوەڕێیان ناكات.