دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌زار موشه‌ك ئاماده‌ی هه‌ڵدانن به‌ره‌و ئێران ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌وڵی كوشتنی بدات و ده‌شڵێت، فه‌رمانه‌كان دراون و سوپای ئه‌مریكا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی، هه‌زار موشەک ئامادە کراون بۆ هه‌ڵدان به ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ هەزارانی تریش کە دەستبەجێ بەدوایاندا دێن، ئەگەر حکومەتی ئێران ئەو هەڕەشەیەی جێبەجێ بکات کە لە چەندین گۆشەی جیهاندا ڕایگەیاندوە بۆ تیرۆرکردن یان هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی ئێستای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە منم!
تره‌مپ وتوشیه‌تی، فەرمانەکان پێشتر دراون بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ كه قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه‌و سوپای ئەمریکا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی و توانادایه بۆ تێک‌شکاندن و وێرانکردنی تەواوەتی سەرجەم ناوچەکانی ئێران.