مۆندیالی ٢٠٢٦ هێواش هێواش کۆتایی دێت و لەگەڵ نزیکبوونەوەی یاری کۆتایی گەورە، نرخی بلیتەکان ڕوونتر دەبێتەوە، کە لە ٥ هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات تا ٣٨ هەزار دۆلار.
ئاوێنە: یاری کۆتایی گەورەی مۆندیالی ٢٠٢٦ نزیک دەبێتەوەو بەهۆی ئەوەی چوار پاڵەوان ماونەتەوە، وروژاندن بۆ یارییەکەی داهاتوو زۆرەو خواست لەسەر "بلیتێکی سیحراوی" بۆ ئەوەی کەسێک بتوانێت لەنزیکەوە سەیری یەکێک لەگەورەترین ڕووداوە وەرزشییەکان بکات هێندەی تر زیاترە.
نرخی بلیتی یاری کۆتایی بەراورد بەبلیتەکان بەدرێژایی پاڵەوانێتییەکە، لەهەموو پاڵەوانێتییەکانی دیکە زیاتر بوو، لە کاتێکدا نرخەکان لەبازاڕە لاوەکییەکان بەڕاستی سەرسوڕهێنەرن. لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی یارییە گەورەکەدا بگۆڕدرێن، بەڵام شەش ڕۆژ پێش دەستپێکردنی یارییەکە خەریکە هەموو شتێک روون دەبیتەوە.
بەپێی ئەوەی لە لیستە فەرمییەکان و خودی فیفادا ئاسكرا کراوە، نرخی بلیتی یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە یاریگای مێتلایف لە دوو هەزار دۆلارەوە دەبێت و دەتوانێت بگاتە ٨ هەزار دۆلار، ئەمە نرخە دیاریکراوەکانە، بەڵام لەبازاڕی لاوەکیدا نرخی بلیتەکان لە ٥ هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات و دەگاتە ٣٨ هەزار دۆلار.
نرخی بلیتی ئەم مۆندیالە یەکێک بوو لە کێشە گەورەکان کە فیفا دەبوو مامەڵەی لەگەڵدا بکات پێش ئەوەی پاڵەوانێتیەکە دەستپێبکات و دۆخێک بوو کە لەماوەی پاڵەوانێتییەکەدا گفتوگۆیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و پێدەچێت دوای کۆتاییهاتنی بۆ چەند مانگێک پرسێک بێت.
بەڵام داواکاریی زۆرە لەبەرئەوەی ئەو چوار تیپەی کە ماونەتەوە هەموویان ئەو وڵاتانەن کە ژمارەیەکی زۆر لایەنگری توندڕەویان هەیە کە بەدڵنیاییەوە دەرفەتی بینینی وڵاتەکەیان لەدەست نادەن، دەیانەوێ لەنزیکەوە بیبین کە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان جامەکەی مۆندیال بەرز دەکاتەوە.