دۆناڵد ترەمپ ڕەخنەی لە تۆماس توخێل گرت بەهۆی هەڵبژاردنی هاری کەین وەک بەرگریکار لە یارییەکەی ئینگلتەرا لەگەڵ ئەرجەنتینو ستایشی لیۆنێل مێسی کرد بۆ جوڵە سەرنجڕاکێشەکانی لەکاتی یارییەکەدا.
ئاوێنە: لەرێورەسمێکدا کە لەلایەن فیفا لە نیویۆرک ڕێکخرابوو، پێشوازی لەدۆناڵد ترەمپ کراو سەرۆکی ئەمریکا هێرشی کردە سەر تۆماس توخێل و ڕەخنەی لێگرت لەسەر بڕیارەکەی بۆ ڕاکێشانی هاری کەین بۆ ناو هێڵی بەرگری، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگرییەکی بەرفراوان بکات، ترەمپ وتی "یاریزانێکی نایابتان هەیە لە ئینگلتەرا، من لەگەڵیدا یاری گۆڵفم کردووە، هاری کە خەیاڵییە، پێموایە هەڵەیەکیان کردووە کە کردیان بە بەرگریکار، بەڵام من چی لەبارەی تۆپی پێ دەزانم، ئەوان پێشەنگ بوون و باشترین یاریزانی خۆیان خستە ناو هێڵی بەرگری، من چی دەزانم لەبارەی ڕاهێنەرایەتی، بەڵام ئەوە کەمێک نائاسایی بوو، بەڵام هاری کوڕێکی سەرسوڕهێنەرە".
دواتر سەرۆکی ئەمریکا ستایشی لیۆنێل مێسی کرد و سەرسامی خۆی بۆ ئەو سوپەراستارە ئەرجەنتینییە لە نێو یاریگادا دەربڕیو وتی "جوڵەو تەکنیکی یاریکردنی سەرسوڕهێنەرەو من دەربارەی وەرزش دەزانم و کەمێک لەبارەی تۆپی پێ دەزانم، بەڵام مێسیم بینی چۆن دەرفەتی لەدەست نەئەدا".