موجتەبا خامنەیی: به‌شداری ملیۆنان عێراقی له‌ پرسه‌ی عه‌لی خامنه‌یی هاوكێشه‌كانی ئه‌مریكای گۆڕی
  2026-07-18     

موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران رایده‌گه‌ینێت، به‌شداری ملیۆنان عێراق له‌ رێوڕه‌سمی ماڵئاوایی عه‌لی خامنه‌یی له‌ عێراق، ئه‌و هاوكێشانه‌ی گۆڕی كه‌ پێشتر ئه‌مریكا دایڕشتبون.

ئاوێنه‌: موجتەبا خامنەیی، رێبه‌ری باڵای ئێران پەیامێكی سوپاسگوزاری ئاڕاسته‌ی گەلی عێراق كرد سەبارەت بەشدارییان لە رێورەسمی پرسەی عەلی خامنەیی و ئه‌و به‌شدارییه‌ی به‌ "داستانێكی مەزن و پڕ لە واتا" ناودەبرد.

رێبه‌ری باڵای ئێران وتی، ئەو کاروانە بێوێنەیەو پرسە ملیۆنییە بێوێنەیەی ئاڵاهەڵگرانی مقاوەمە، یەکڕیزی و برایەتی و رێبازی هاوبەشی نێوان گەلانی عێراق و ئێرانی بە تەواوی بەرجەستە کرد، كە بێ گومان دڵی خۆبەزلزانەکانی لەرزاند.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، کاتێک سەیری دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەم کۆبوونەوە گەورەیەیان دەکرد لە عێراق، بینیان چۆن ئەو بڕە پارە زۆرەی کە ئەمریكا بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو گەل بەكارینهێنا، بەهەواداچو.

رابەری باڵای ئێران وتیشی، ئامادەبونی دەیان ملیۆن کەس لە ئێران و عێراق، بۆ ماتەمینی و ماڵئاوایی لە خامنه‌یی، وەرزێكی نوێی رابونی هێناوەتە ئاراوە و بەشداری کردوە لە گۆڕینی ئەو هاوکێشانەی کە پێشتر خۆبەزلزانەکان دایانڕشت، ئەمریکا له‌وه‌ تێگه‌یشتوه‌ كه‌ مانه‌وه‌ی به‌بێ كێشه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ناوچەکەدا جگە لە خه‌یاڵێكی خاو هیچی تر نییه‌.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×