وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ئەمریکا دوای پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکە زیاتر لە ٢٠٠ کەسە، ئامارەکانی ئەمریکا "درۆیەکی رووتە''.
ئاوێنە: سەردار حوسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسداران لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی "تەسنیم" وتی "ئامارەکانی ئەمریکییەکان سەبارەت بە ژمارەی کوژراوەکانیان درۆی ڕووتە. لە هێرشەکاندا بۆسەر ئامانجەکانی ئەمریکا، ٨ ناوەندی جێگیربوونی هێزەکانمان پێکاوە، تەنها لە یەک حاڵەتدا ٢٠ هۆڵی گەورەی سەربازی هەبوون کە بە تەواوی لەناوچوون".
دەربارەی ئاماری کوژراوانی ئەمریکا، موحیبی دەڵێت "ژمارەی کوژراوانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنی "نەسری ٢"دا، زیاتر لە ٢٠٠ کەسە؛ ژمارەی بریندارەکان زۆر لەم ژمارەیە زیاترە. با گەلی ئەمریکا ڕێگە نەدەن فەرماندە درۆزنەکانیان بە گەمژەیان دابنێن".
وتیشی "پێویستە حکومەتی ئەمریکا بانگهێشتی ڕۆژنامەنووسان بکات تا ئەو شوێنانەی کە پێکراون ببینن و خۆیان هەڵسەنگاندن بکەن کە چەند کەس کوژراون".