دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئه‌مریكا سەرکردایەتیی ئێران له‌ناوده‌بات ئەگەر ڕەزی نەبێت لەسەر ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان هەردو وڵات، ئاماژەی بەوەش کرد، ئه‌مه دوایین دەرفەته لەبەردەستیاندا بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "پێم وایە ڕەنگە بگەینە شتێک، بەڵام دەمەوێت هەمو دەرفەتێکی لواویان پێ ببخەشم پێش ئاراستەکردنی لێدانێک کە سەرکردایەتییەکەیان له‌ناوببات."
تره‌مپ به‌وه جارێكی تر هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشێکی گەورەی بۆ سەر ئێران کرد.
لە کاتێکی پێشتری ئەمڕۆدا ترەمپ بە توندی ڕەخنەی لە سەرکردایەتیی ئێران گرت و وتی "به‌شێوه‌ی باوه‌ڕپێنه‌كراو دوڕون"، ئەوەش دوای ئەوەی تاران ڕایگەیاند، هیچ دانوستانێک لە ئارادا نییە.
تره‌مپ له لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویدا بۆ رۆژنامه‌نوسان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕەوشی دانوستانەکان وتی، دانوستانه‌كان "ئێستا له‌ئارادان" و ئاماژەی بەوەشدا کە هەردو لا لەسەر داوای ئێران، سعودیە، ئیمارات و قەتەر، دانوستان دەکەن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئەمە دوایین دەرفەتیانە بۆ ئیمزاکردنی رێككه‌وتنێكی باش."