موحسین ره‌زایی به فه‌رمانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بوه سكرتێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و محه‌مه‌د باقر زولقه‌در ده‌ستی له‌و پۆسته كێشایه‌وه‌و وه‌كو راوێژكاری سیاسی موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران دیاریكرا.
ئاوێنه: موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له فه‌رمانێكدا موحسین ره‌زایی وه‌كو نوێنه‌ری خۆی له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران دانا.
هه‌روه‌ها له فه‌رمانێكی دیكه‌دا، موجته‌با خامنه‌یی، محه‌مه‌د باقر زولقه‌دری وه‌كو راوێژكاری سیاسی خۆی دیاریكرد.
هاوكات مه‌هدی ته‌باته‌بایی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د باقر زولقه‌در له پۆستی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و قبوڵكردنی پۆسته نوێیه‌كه‌ی، به فه‌رمانی مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، موحسین ره‌زایی وه‌كو سكرتێری نوێی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران دیاریكرا.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران لای مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌یه.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بریتین له سه‌رۆكانی سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه، فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌رته‌ش، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كان، وه‌زیرانی ئیتڵاعات، ده‌ره‌وه، ناوخۆ و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی رێكخراوی به‌رنامه و بوجه له‌گه‌ڵ دو نوێنه‌ری رێبه‌ری باڵای ئێران كه ده‌كرێت به فه‌رمانێك یه‌كێكیان بێیته سكرتێری ئه‌نجومه‌نه‌كه.
سه‌عید جه‌لیلی، نوێنه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی رێبه‌ری ئێرانه له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
به‌گوێره‌ی ده‌ستوری ئێران، بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت له‌لایه‌ن رێبه‌ری باڵای وڵاته‌وه په‌سه‌ندبكرێن.