لیژنه‌ی ئاسایشی په‌رله‌مانی ئێران هێڵه گشتییه‌كانی پڕۆژه یاسای دابینكردنی ئاسایشی له گه‌روی هورمز و كه‌نداو په‌سه‌ندكرد كه به‌پێی پڕۆژه یاساكه، هاتوچۆی كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل به گه‌روی هورمزدا قه‌ده‌غه‌یه.
ئاوێنه: حه‌سه‌ن قه‌شقاوی، وتەبێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاند، هێڵه گشتییه‌كانی پڕۆژەیاسای "هەنگاوی ستراتیژی بۆ دابینکردنی ئاسایش و پێشکەوتنی بەردەوامی گەروی هورمز و کەنداو" له لیژنه‌كه‌یان په‌سه‌ندكراوه.
به‌قسه‌ی قه‌شقاوی، دوای تاوتوێکردنی تێڕوانینی دامودەزگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، هێڵه گشتییه‌كانی ئەو پڕۆژەیاسایە بێ هیچ دەنگێکی نه‌خێر پەسەند کرا.
بەوتەی پەرلەمانتارانی ئێران، پڕۆژەیاساكه لە وەڵامی "دەستدرێژیی بێگانە"دا ئامادە کراوە تا بەڕێوەبردنی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییە بە تەواوی بکەوێتە دەست ئێران.
عەلیرەزا سەلیمی، پەرلەمانتار، پێشتر وتبوی، ئەم پڕۆژەیاسایە لە 11 ماددەدا پێكهاتوه.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو بابەتانەی لەم پڕۆژەیاسایەدا ئاماژەیان پێ کراوە بریتین له: "قەدەغەکردنی هاتوچۆی کەشتییەکانی سەر بە ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتە نەیارەکانی دیکه. هەروەها هاتوچۆی کەشتییە سەربازییەکان یان ئەو کەشتییانەی بەمەبەستی سیخوڕی، چالاکی هەواڵگری یان کردەوەی دژبه ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کەنداودا چالاکی دەکەن، قەدەغە دەبێت و دیاریکردنی نمونەکانی ئه‌وه‌ش خراوەتە ئەستۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران."
بەپێی ئەم پڕۆژەیاسایە، ئەو کەشتیانه‌ی کە "ڕۆڵیان لە کردەوەی دژ بە بەرەی مقاوه‌مه‌دا هه‌بێت لەوانە دژی حزبوڵا، ئەنساروڵا و حەشدی شەعبی" بە هەمان شێوە قەدەغەکردنەکە دەیانگرێتەوە.
ئه‌و پڕۆژه یاسایه له 13ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ نێردرایه په‌رله‌مانی ئێران.